باڵيۆزى ئهمريكا له عێراق رایگەیاند،نیگەرانین لە ڕاگەیاندنی پارتی بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان. دەشڵێت:” داوا لە حکومەتی عێراق و هەرێم دەکەین دڵنییایی بدەن کە هەڵبژاردنەکان ئازاد و دادپەروەر و شەفاف و متمانەپێکراو دەبن”.
ئەلینا رۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئهمريكا له عێراق رایگەیاندووە، هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان پێویستە دەنگیان هەبێت لە بڕیاردان لە سەر داهاتوویان.- ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمهریكا لە عێراق.
ئەمڕۆ دووشەممە، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە و تێیدا بڕیاری بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند کە بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند، بە بەرژەوەندی گەل و نیشتمانەکەمانی دەزانین كە پارتیمان نەچێتە ژێر باری پەسەند کردنی بریاری نادەستوریی و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستورییەکانی و بەشداری هەلبژاردنێک نەكات کە بە نایاسایی و نادەستوری و لەسایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت.