سەرەڕای هاتنی زیاتر لە 560 ملیار دینار لە بەغداوە هێشتا حکومەتی هەرێم مووچەی مانگی 2 ی دابەش نەکردووە، بەڵام داوایکردووە فەرمانگەکان لیستی مووچەی مانگی 3 یان بە عەرەبی بۆ بنێرن.
وەزارەتی دارایی هەرێم لە نووسراوێكدا، كە ئاڕاستەی وەزارەت و فەرمانگەكانی كردووە، داوای كردووە لە ماوەی 24 كاتژمێردا لیستی مووچەی مانگی 3 بەزمانی عەرەبی و دوای وردبینی تەواو ڕەوانە بكەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، “دەرماڵەكان لەشوێنی خۆی بنووسرێت و بۆ خانەكانی (درجە و مرتبە) تەنها بۆ فەرمانبەرانی مەدەنی بنووسرێت و بۆ ئەوانەی سەربازین پێویست ناكات بینووسن”.
جەختیشی كردۆتەوە، ئەوانەی لە خەزێنە لیستی مووچەیان وردبینی نەكراوە بەزووترین كات وردبینی بكەن.