بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر هۆشداری بە شۆفێران و هاووڵاتیان دەدات لە “شێوازێكی هەڵە”ی كوژاندنەوە و كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگری ئۆتۆمبێل.
بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر لە گەڵ بڵاوكردنەوەی تۆمارێكی ڤیدیۆییدا ڕێنمایی شۆفێران دەكات بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگری ئۆتۆمبێل و دەڵێت: شێوازێکی هەڵە لە هونەری هەڵسوکەوتکردن لە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرە ئۆتۆمبێلەکان، هەڵدانەوەی بۆنیت و شکاندنی جام و کردنەوەی دەرگاکانە.
ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەگەر پرسی ڕزگارکردنی شۆفێر و سەرنشینانت نەبێت، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکان، شکاندنی جام و کردنەوەی دەرگا و هەڵدانەوەی تەواوەتی بۆنیت کارێکی زۆر هەڵەیە.
ئاشكراشی كردووە، لەبەرئەوەی ئۆکسجینی زیاتر لەسەر ئەگرەکە زیاتر دەبێت و خێرایی ئاگرەکە زۆرتر دەبێت و ئاگرەکە دەوڵەمەندتر دەبێت و توانای کۆنتڕۆڵکردن کەمتر دەبێت.