بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 240 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و نرخی 100 دۆلاریش لە 150 هەزار دیناردا جێگیر بووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، 240 ملیۆن و 715 هەزار و 778 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 230 ملیۆن و 445 هەزار و 778 دۆلاری حەواڵە و تەنها 10 ملیۆن و 270 هەزاریش بە نەخت بووە.
نرخی دۆلار لە بازاڕەکانیشدا بە جێگیری ماوەتەوە و 100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەولێر، سلێمانی و بەسڕە بە 150 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام لە بپرسەی بەغدا بە 149 هەزار و 900 دینارە.