سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، تیمەكانی بەشی خزمەتگوزاری هەڵمەتێكی بەرفراوانی پاككردنەوەی سەیرانگای سەرچنار و دەوروبەری دەستپێكرد.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویكردەوە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی شارەوانی، تیمەكانی بەشی خزمەتگوزاری هەڵمەتێكی بەرفراوانی پاككردنەوەی سەیرانگای سەرچنار و دەوروبەری دەستپێكرد، كە لە هەڵمەتەكەدا بڕێكی زۆر خۆڵ و خاشاك كۆكرایەوە و ناوچەكە لە پاشەڕۆ پاككرایەوە.
سەرۆكایەتی شارەوانی لەڕاگەیەنراوەكەیەدا باسی لەوەشكردووە، شارەوانی وەك لایەنێكی بەرپرسیار و پەیوەندیدار بەهەموو شێوەیەك پشتگیری پرۆژەی (ئاشتكردنەوەی سلێمانی) دەكات.