دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی تۆمەتباری کوشتنی ئەندامەکەی کۆمەڵەی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پاش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری، تۆمەتباری ڕووداوی کوشتنی ئەندامەکەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان دەستگیرکرا.
دوێنی ئەندامێکی کۆمەڵە بەناوی شوعەیب زەراعی، لە نزیک گوندی زڕگوێزی سلێمانی کوژرا.