سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا ڕایگەیاند، “دەبێت حکومەتی عێراق داوای لێبووردن لە کەسوکاری قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بکات”.
ئەمڕۆ شەممە، محەممەد حاجی مەحموود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە میانەی ڕێوڕەسمی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ”حکومەتی عێراقی دەبێت داوای لێبووردن لە هەڵەبجە بکات و قەرەبووی قوربانیان بکاتەوە.”
محەممەد حاجی مەحموود داوا لە بەرپرسانی کورد لە بەغدا دەکات کار بۆ ئەوە بکەن حکومەتی عێراق بەهۆی کیمیابارانی ساڵی 1988 ەوە داوای لێبووردن لە خەڵکی هەڵەبجە و کەسوکاری قوربانیان بکات، بۆ ئەوەی دواتر قەرەبوو بکرێنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، بۆ دەربازبوون لە ئاڵنگارییەکانی ئەم دواییانەی هەرێمی کوردستان و دۆزینەوەی چارەسەر، پێویستە لایەنە سیاسییەکان خۆیان هەست بەوە بکەن کە دەبێت یەکڕیز و یەکگرتوو بن.