داوای لێخۆشبوون لە کرێی مانگی ڕەمەزانی کرێنشینان دەکرێت



کۆمەڵەی داکۆی لە مافی کرێنشنانی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، داوا لە خاوەن موڵک، دوکان، خانووەکان و پڕۆژەکان دەکەین لە کرێی مانگی ڕەمەزان خۆش ببن، چونکە گوزەرانی خەڵک باش نییە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی کۆمەڵەی داکۆی لە مافی کرێنشنانی کوردستان هاتووە، خەڵکی بەشخوراوی هەرێمی کوردستان کرێنشینانی خێرنە دیوو لە سایەی سەری کابینەی نۆی حکومەت ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خەڵکی ژیانی خراپتر دەبێت.

لە بەشێکی دیکەدا ئاماژەی بەوەکراوە، لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا خەڵک گوزەرانی باش نییە و بە تایبەت کرێنشینان بۆیە داوا لە خاوەن موڵک، دوکان، خانووەکان و پڕۆژەکان دەکەین لە کرێی مانگی ڕەمەزان خۆش ببن تا تۆزێک کار ئاسانیان بۆ بکرێت، بتوانن بژێوی ژیانیان کەمێک باشتربێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەم مانگەدا داواکارین له خوای گەورە بەهانانەی کرێنشینانەوە بێت، چونکە داوا لەعەبدێک ناکەین حکومڕانیەکی بێویژدانی هەبێت ونەتوانێت مووچەی خەڵک دابین بکات.

مەسعود حەیدەر: ئەرکی عێراقە کە ھەڵەبجە و زیانەکانی جینۆساید قەرەبوو بکاتەوە
پێت مەسعود حەیدەر: ئەرکی عێراقە کە ھەڵەبجە و زیانەکانی جینۆساید قەرەبوو بکاتەوە
بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان کۆنگرەی دامەزراندنی ئەنجام دا
دوات بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان کۆنگرەی دامەزراندنی ئەنجام دا
پەیوەندیدار