بۆ هێشتنەوەی دەنگەکان حزبە بچوکەکان هاوپەیمانی دروست دەکەن



ئەمڕۆ لە هەرێم دوو هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەندرا، و جاوەڕوان دەکرێت هاوپەیمانی زیاتر ڕابگەیەندرێت.

هەر یەک لە حزبی شیوعی کوردستان، حزبی زەحمەتکێشان و پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان هاوپەیمانێتییان لە ژێر ناوی هاوپەیمانی کوردستانی ڕاگەیاند و پێکەوە بەشداری هەڵبژاردن دەکەن، بەفیڕۆچوون و بەهەردەردانی دەنگی لایەنگر و هاووڵاتیان، و بڕیارەکەی دادگای باڵا حزبە بچووکەکانی ناچارکردووە پێکەوە سوود لە دەنگی جەماوەرییان ببینن،

پارتی پارێزگارانی کوردستان، پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان و یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ عەبدوڵای حاجی مەحمود جێگری دوورخراوەی سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکرات پێکەوە هاوپەیمانێتی سەردەمیان ڕاگەیاند.

فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە،”ئەم سێ پارتەی هاوپەیمانێتیمان ئەنجامداوە پێشتر لە پرسە سیاسییەکاندا هاوهەڵوێست بووین. ئامانج لە هاوپەیمانێتییەکەمان بەڕێوەچوونی پرۆسەی سیاسییە بەدروستی.”

لە مانگی 5 ی ساڵی 2023، فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی سکاڵای لەسەر یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە دادگای فیدراڵی تۆمارکرد، ئەنجامی سکاڵاکەش گۆڕینی شێوازی هەڵبژاردنی لەیەک بازنەییەوە بۆ چوار بازنەیی، لابردنی کورسی کۆتاکان و کەمکردنەوەی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی لە 111 کورسییەوە بۆ 100 کورسی لێکەوتەوە.

گۆڕینی شێوازی هەڵبژاردن و ترسی بەدەست نەهێنانی کورسی تەنها حزبە “بچووکەکان”ی ناچار بە هاوپەیمانێتی نەکرد، بەڵکو لابردنی کورسی پێکهاتەکان وایکرد بەشێک لە لایەنە کریستیان و تورکمانەکانیش بایکۆتی هەڵبژاردن بکەن.

کارەبای سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
پێت کارەبای سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
بەبڕیارێک سەرجەم سایت و ماڵپەڕە نەشیاوەکان بلۆک دەکرێن
دوات بەبڕیارێک سەرجەم سایت و ماڵپەڕە نەشیاوەکان بلۆک دەکرێن
پەیوەندیدار