بەمەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان شەش حزب بە جیا دوو هاوپەیمانی پێکدەهێنن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوا وادەیە بۆ تۆمارکردنی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنەکەی پەرلەمانی کوردستان و پارتی رەنجدەرانی کوردستان، یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، پارتی پارێزگاران هاوپەیمانییەکیان بە ناوی هاوپەیمانی سەردەم پێکهێنا.
چاوەڕوان دەکرێت پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، حزبی شیوعی و پارتی زەحمەتکێشانیش لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەکدا بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا بکەن.
بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و حزب و لایەنەکان لە چوار بازنەی هەڵبژاردندا ڕکابرەی لەسەر 100 کورسییەکەی پەرلەمان بکەن.