ئەندامێکی پێشووتری مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند، هەندێك لەبەرپرسەكان پێیان وایە كەس ئامادەنیە بۆ بەرگری لە كوردستان، بەڵام من پێم وایە گەنجی كورد هەمیشە ئامادەن چەك هەڵگرن.
فەرەیدوون عەبدولقادر بە کوردستان ٢٤ی راگەیاند، هەروەختێك تەنگمان پێهەڵچنن ئەو گەنجانەی خەڵك پێیان وایە پێشمەرگایەتیان لەبیرچووەتەوە هەموویان لەسەنگەری بەرگریدا دەیانبینیتەوە.
دەشڵێت:”هەندێك لەبەرپرسەكان پێیان وایە كەس ئامادەنییە بۆ بەرگری لە كوردستان، پێم وایە گەنجی كورد هەمیشە ئامادەن چەك هەڵگرن، من هەمیشە ئامادەم چەك هەڵگرم، ئەبێت ئێمە لە پێشەوە بڕۆین بە گەنجەكان بڵێین شوێنمان كەون، نابێت بڵێین پێشمان كەون، من هەمیشە پێش دەكەوم هەمیشە ئامادەم بۆ بەرگری لە كوردستان”.