بەختیار عەلی، نوسەرو رۆماننوسی كورد دوێنێ لە ئەڵمانیا خەڵاتی (هێلدا دۆمین)ى ئەڵمانی بۆ ساڵی 2023 پێ بەخشرا.
خەڵاتەکە تایبەتە بەو نووسەرانەی تاراوگە کە لە ئەڵمانیا بابەتی ئەدەبی دەنووسن و بڵاودەکەنەوە.
خەڵاتەکە لەلایەن دامەزراوەی (هێلدا دۆمین)ەوە دابین دەکرێت و سێ ساڵ جارێک دەبەخشرێتە نووسەرێکی ئەدەبی.