سودانی لەگەڵ فراكسیۆنی پارتی كۆبووەوە



سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق كۆبووەوە و جەختی لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەپێی دەستوور كردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لە ئەندامانی فراكسیۆنی پەرلەمانی پارتی دیموکراتی کوردستان كردووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، سودانی جەختی لەسەر گرنگی یەکخستنی کار لە نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان كردەوە، بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی بەرنامەی حکومەت، کە ئامانجی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و چاکسازی و پێشخستنی بارودۆخی ژیان و ئابووری هاووڵاتیانە لە سەرتاسەری عێراقدا.

سودانی ئاماژەی بە پرسە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم کرد و گرنگی بەردەوامیدان بە دیالۆگ بەمەبەستی چارەسەرکردنیان، بەگوێرەی ئەوەی لە دەستووردا هاتووە.

ئەنجوومەنی وەزیران دابەشكردنی مووچەی ڕانەگەیاند
پێت ئەنجوومەنی وەزیران دابەشكردنی مووچەی ڕانەگەیاند
هەڵوێستی حكومەتی هەرێم بەرامبەر دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیەنرا
دوات هەڵوێستی حكومەتی هەرێم بەرامبەر دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر