مەسرور بارزانی: هەرێمی كوردستان داكۆكی لە مافە دەستوورییەكانی دەكات



سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان لە ژێر هیچ فشارێكدا دەستبەرداری مافەكانی نابێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ پێشوازیمان لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق كرد و گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و دۆخی گشتیی و دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە و گرنگی چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێككەوتنەكان كردەوە.

ڕاشیگەیاندووە، هاوڕابووین لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵیی و دەستووری هەرێم.

باڵیۆزی بەریتانیا جەختی لەوە كردەوە، كە هاوبەشیمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان جێی گرنگی و بایەخی ئێمەیە و بەردەوام دەبین لە هەماهەنگیی هەمەلایەنە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان.

مەسرور بارزانی وتویەتی، “هەرێمی كوردستان داكۆكی لە مافە دەستوورییەكانی دەكات و لە ژێر هیچ فشارێكدا دەستبەرداری مافەكانی نابێت”.

پشتیوانیكردنی چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرنگی پاراستنی مافەكانی پێكهاتەكانی كوردستان و پێویستیی پێكهێنانی ئەنجوومەنی فیدراڵی، چەند تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكان بوون.

حكومەتی هەرێم بۆ پارەی مووچەی عێراق و هەژماری بانكی فەرمانبەران بڕیاریدا
پێت حكومەتی هەرێم بۆ پارەی مووچەی عێراق و هەژماری بانكی فەرمانبەران بڕیاریدا
بایدن و ترامپ بوونە ڕکابەری سەرەکی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو
دوات بایدن و ترامپ بوونە ڕکابەری سەرەکی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو
پەیوەنیدر