بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد، كە لە دادگای لێكۆڵینەوەی كۆیە بەپێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات، بنكەی پۆلیسی ئیسكان، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ق. ع. ع) دەستگیر كرد، كە لە دادگای لێكۆڵینەوەی كۆیە بەپێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە تۆمەتباری ناوبراو، دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان، ڕادەستی دادگای لێكۆڵینەوەی كۆیە دەكرێتەوە.