شارەزایەكی بواری گەردوونی و كەشناسی جەختدەكاتەوە، كە ئەمڕۆ بێ شك یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بووە و ڕۆژووەكەتان 100% دروستە.
سیروان ساڵح، شارەزای گەردوونی و كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەپێی وێنەی ئێوارەی ئەمڕۆی ئاسمانی كەلار، كە كەمێك پێش ئێستا خۆم گرتوومە، مانگی ڕەمەزان بە ڕوونی دیارە.
وتیشی، “ئەمڕۆ دوو شەممە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بووە 100% و ڕۆژووی موسڵمانان بەبێ شك 100% دروستە”.
ئێوارەی دوێنێ، وەزارەتی ئەوقافی هەرێم و لیژنەی باڵای بینینی مانگ بڕیاریدا ئەمڕۆ دوو شەممە 11ی ئادار بكرێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان و لە سعودیەش بینینی مانگ پشتڕاست كرایەوە، بەڵام ئێران و شیعەكانی عێراق سبەینێ-یان وەك یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان دیاری كردووە.