وەزارەتی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیان ڕەوانەكردووە.
وەزارەتی دارایی عێراق لە بەیاننامەیەكدا یئاماژەی بەوەكردووە، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆك وەزیران و بە ڕەزامەندی وەزیری دارایی و بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و شایستەكانی كەمئەندامان لە تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی و مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و شایستەكانی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و گرێبەستەكان و شایستەی فەرمانگەكانی هەرێم بۆ مانگی 2ی 2024 ڕەوانە كرا.
ڕاشیگەیاندووە، وەزارەت، دادگای فیدڕاڵی ئاگاداركردۆتەوە بە خەیرج كردنی مووچەی مانگی 2 بۆ هەرێمی كوردستان بەهۆی ئەوەی ڕێكاری تەوتینی مووچە كاتی پێویستە.
جەختیشی كردۆتەوە، كە دەبێت بۆ مووچەی مانگی 3 مووچە تەوتین كرابێت لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە.