نرخی دۆلار بەرزبووەوە



سەرەڕای ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی بۆ بەرزكردنەوەی بەهای دراوی نیشتمانی و دابەزاندنی بەهای دۆلاری ئەمریكی، بەڵام بەهای دۆلار چەند ڕۆژێك دابەزی و ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەرزبووەوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی جارێكی دیكە بەرزبۆتەوە.

ڕاشیگەیاند، نرخی 100 دۆلار گەیشتۆتەوە 150 هەزار و 600 دینار.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق زیاتر لە 213 ملیۆن دۆلاری خستۆتەڕوو، كە زیاتر لە 17 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی كاش بووە و ئەوەش بڕێكی كەمە بەراورد بە قەبارەی بازاڕ و بەوهۆیەشەوە نرخی دۆلار بەرزبۆتەوە.

فەرمانی دەستگیركردن بۆ وەزیرێكی پێشوو دەركرا
پێت فەرمانی دەستگیركردن بۆ وەزیرێكی پێشوو دەركرا
خەڵك؛ وردەكاری خەرج كردنی مووچە لەلایەن بەغداوە بڵاودەكاتەوە
دوات خەڵك؛ وردەكاری خەرج كردنی مووچە لەلایەن بەغداوە بڵاودەكاتەوە
پەیوەنیدر