بە هۆی وەگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچؤی سلێمانی بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە سەر ڕێگای چەمی ڕەزان نزیک پێچەکانی گەورەدێ وەرگەڕا و بە هۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
ڕوونیشێکردەوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە مریشکی بارکردووە، کۆنترۆڵی لەدەستداوە و بە هۆیەوە وەگەڕاوە.