شارەزایەكی بواری كەشناسی و فەلەكی پێشبینی ئەوە دەكات، ڕۆژی دوو شەممە 11ی ئادار ببێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ.
محەمەد كەمال، شارەزای بواری كەشناسی و فەلەكی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه 2023/3/10 هیلالی نوێ له‌دایك ده‌بێت و قه‌باره‌ی مانگ ده‌بێته 1% به‌م پێیه‌ش بێت سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه ته‌واوكه‌ری مانگی شه‌عبانه.
ڕاشیگەیاند، ڕۆژی دوو شەممه 11ی 3ی 2023 یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه .
ڕوونیشی كردەوە، سەرباری پێشبینییەكان و لێكدانەوە فەلەكییەكان، بەڵام كۆتا بڕیار له‌لای لیژنه‌كانی بینینی مانگه له هەرێمی كوردستان و سعودییه .
لای خۆشیانەوە، وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم و دیوانی وەقفی سوننی عێراق و كۆمەڵەی فیقهی عێراقی ڕایانگەیاندووە، ئێوارەی سبەینێ یەك شەممە 10ی ئادار، چاودێری بینینی مانگ دەكرێت و بڕیار لە یەكەم ڕۆژی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ دەدرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئێوارەی ئەمڕۆ دەستەی بینینی مانگ لە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، ڕۆژی سێ شەممە 12ی ئادار یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە و دوو شەممە تەواوکەری مانگی شەعبانە.