بەهۆی پابەندنەبوون بەرێنماییەکان و هاڕینی ترش بەشێوەیەکی ناتەندروست، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی فرۆشگای وشکەی سۆران دادەخات.
ئەمڕۆ شەممە، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردن بەگشتی و مەرجەکانی تەندروستی بەتایبەتی، هاڕینی ترش بەدەر لە ڕێنماییەکان، لیژنەکە بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی فرۆشگای وشکەی سۆران لە بازاڕی سەعید تەها کۆیی دادەخات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی ڕێنماییەکانی تەندروستی نابێت هیچ جۆرە خواردەمەنییەک لەسەر زەوی دابنرێت، بۆیە هەڵڕشتنی ترش لەسەر زەوی و هاڕینی بەشێوەیەکی ناتەندروست و دوەر لە ڕێنماییەکانە و ڕێگەپێدراو نییە.
باسی لەوەشکردووە، لە دوکانی وشکەی سۆران و کۆگای هاڕینی ترشەکەی، دەست بەسەر نزیکەی چوار تۆن ترشی هاڕاودا گیراوە و لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناودەبرێت.