سادق عەتیە كەشناسی عیراقی پێشبینی دەكات لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا بارانی بەلێزمە لە ناوچە جیاجیاكانی عیراق بەردەوام بێت و چاوەڕوانیش دەكرێت لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بەفر ببارێت.
بەپێی نوسراوێك كە لەلایەن عەتیەوە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بڵاوكرایەوە”سوڕانەوەی هەور لە دەوری چەقی نزمایی لە چینەكانی سەرەوە، لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە ڕوو لە ئێران دەكات و كۆتایی بەم بارەی كەشوهەوا دێت”.
بە وتەی سادق عەتیە”بارانبارین تا نیوەڕۆ لە بەغدا و واست و دیالە و سلێمانی و خۆرهەڵاتی سەڵاحەدین و كەركوك و میسان بەردەوام دەبێت، بەڵام تا سبەینێ یەك شەممە لە سلێمانی و دیالە درێژەدەكێشێت”.
ئەو كەشناسە عیراقییە پێشبینی دەكات”هەلی بارینی بەفر لە بەرزاییەكانی سلێمانی و باكووری خۆرهەڵاتی هەولێر هەیە، هەلی بارانبارینیش دەگەڕێتەوە بۆ ئەنبار و نەینەوا و شارەكانی تر و تا بەرەبەیانی چوار شەممە بەردەوام دەبێت و دوای ئەوەش كەشەكە ساماڵ دەبێت”.