لە 28 ساڵی تەمەنیدا 28 نەمامی چاند



بیلال حەسەن، پارێزەری ژینگە و ئەندامی رێکخراوی سروشتی کوردستان ساڵانە لە رۆژی لەدایکبوونیدا بە ئەندازەی تەمەنی نەمام دەچێنێت، ئەمساڵیش کە تەمەنی بوو بە 28 ساڵ 28 نەمامی چاند.

بیلال ئەمساڵ نەمامەکانی لەگەڵ منداڵانی باخچەی ساوایانی هێشوو لەیەکێک لە پارکەکانی گەڕەکی هەوارە بەرزە لە دەربەندیخان،چاند و هەروەها لەچالاکییەکەدا تورەکەی قوماشی خامیشی دابەشکرد بەسەر منداڵانی باخچەکەدا.

بیلال حەسەن، لە کاتی ئەنجامدانی چالاکیەکەدا رایگەیاند:”ئامانجی لەو کارە گەیاندنی پەیامی خۆشویستنی ژینگەیە لە رێگەی نەمام چاندنەوە بۆ منداڵان تا زیاتر ئاشنای ژینگە بن و خزمەت بە درەختەکان بکەن و سروشتی چواردەوریان پاک رابگرن”.

دەشڵێت:” هیوادارم ئەم جۆرە چالاکییانە ببێتە کلتور و هاووڵاتییان لەیادەکانی لەدایکبوونیان نەمام و گوڵ بچێنن، چونکە ئەم کارە دەمێنێتەوە و ژینگەمان زیاتر سەوتر دەبێت و خزمەتێکی گەورەیە بە ژینگەی وڵاتەکەمان”.

دادگای فیدڕاڵی بۆ سکاڵایەکی تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە
پێت دادگای فیدڕاڵی بۆ سکاڵایەکی تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە
سبەینێ دابەشکردنی ئاو لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە
دوات سبەینێ دابەشکردنی ئاو لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە
پەیوەندیدار