پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك، سێ کەس بە تۆمەتی فێڵکردن دەستگیرکران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن چەند كەسێكەوە فێڵی لێكراوەو بڕی 13 ملیۆن دیناریان لێوەرگرتووە، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی چوار چرا لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.
ڕوونیشیکردەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا سێ تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە یەكێك لەوتۆمەتبارانە چەندین فەرمانی گرتنی هەیە .
پۆلیس ڕاشیگەیاند، ئێستا هەریەك لەتۆمەتباران، د،ع،ك لەدایكبووی 1983، ف،ع، ع لەدایكبووی 1975، ر،ف،س لەدایكبووی 2001 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و تۆمەتبار (د،ع،ك لەدایكبووی 1983 ) لەبنكەی پۆلیسی بەختیاری و بنكەی پۆلیسی ئازادی و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان فەرمانی گرتنی هەیە .