لافاو و بارانى بەخوڕ شارەكانی عیراق دەگرێتەوە



حسێن ئەسەدی كەشناسی عیراقی پێشبینی دەكات، بارانی بەخوڕ ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری وڵات بگرێتەوە.


بەپیی نوسینێك كە لەلایەن ئەسەدییەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بڵاوكراوەتەوە”ترۆپكی بارانبارین پارێزگاكانی میسان و واست و دیالە و خۆرهەڵاتی ئەنبار دەگرێتەوە و مەترسی دروستبوونی لافاویش هەیە”.

بە وتەی ئەسەدی”بارانبارینی بەخوڕ بەغدای پایتەخت و زۆربەی ناوچەكانی سەڵاحەدین و كەربەلا و باكووری بابل دەگرێتەوە، ڕەنگە بەسرە و زیقار و ناوچەكانی نەجەف و دیوانیە و موسەنناش بەشێوەیەكی كەمتر بگرێتەوە”.

لەبارەی ناوچەكانی باكوور، سەدی پێیوایە”پێشبینییەكان بۆ ناوچەكانی باكوور جیاوازن، ڕەنگە بارانی بەخوڕ ببارێت یان بەپێچەوانەوە، بە تایبەتیش لە كەركوك یان سلێمانی، بەشێوەیەكی كەمتر لە هەولێر و موسڵ”.

 

 

 

گالاکسی ئاسایشی زانیارییەکان و پاراستنی نهێنی بەهێز دەکات
پێت گالاکسی ئاسایشی زانیارییەکان و پاراستنی نهێنی بەهێز دەکات
خشتەی میلاكی فەرمانبەران و مامۆستایان دەدرێتە ئەنجوومەنی ڕاژە
دوات خشتەی میلاكی فەرمانبەران و مامۆستایان دەدرێتە ئەنجوومەنی ڕاژە
پەیوەنیدر