بارزانی پەیامی خۆی لەسەر بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی بە ئەمریكا دەدات



سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆدەبێتەوە و نیگەرانیی خۆی لەبارەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەمەڕ نەهێشتنی كۆتای پێكهاتەكان دەخاتەڕوو.

ئەمڕۆ چوار شەممە 6ی ئاداری 2024 لە سەڵاحەددین، مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ڤیكتۆریا تەیلەر، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوی (بارەگای بارزانی)، باس لە سەردانەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ واشنتۆن كرا و بە سەردانێكی جددی و سەركەوتوو وەسف کرا. هەروەها باس لە بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ و گرفتەكانی بەردەم ئەو پەیوەندییانە كرا.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، جەخت لە پێویستیی پاراستنی سەقامگیریی عێراق و ڕۆڵی هێزەكانی هاوپەیمانان لە سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە كرایەوە.

بابەتی هەڵبژاردنەكان تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو، بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دووپات كردەوە و هەروەها نیگەرانی خۆیشی لەبارەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵ لەمەڕ نەهێشتنی كۆتای پێكهاتەكان خستەڕوو، ئەو بڕیارەی بە هەوڵدان بۆ بنكۆڵكردنی مافی پێكهاتەكان و زیانگەیاندن بە پڕۆسەی دیموكراسی لەقەڵەم دا.

 

لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا کرا
پێت لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا کرا
کشتوکاڵی عێراق: هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە، مانگاکانی بەڕازیل سەلامتن
دوات کشتوکاڵی عێراق: هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە، مانگاکانی بەڕازیل سەلامتن
پەیوەنیدر