سودانی چەند بڕیارێك بۆ مانگی ڕەمەزان دەردەكات



سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەبێت كەشێكی گونجاو بۆ ڕەمەزان بۆ هاووڵاتیان دابین بكرێت و دەشڵێت: “پێویستە وەرگرتنەوەی پێشینەوە و قەرزەكان ڕابگرین.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا ڕایگەیاندووە، لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز نزیك دەبینەوە و پێویستە كەشێكی گونجاو بۆ هاووڵاتیان دابین بكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە بۆ ئەو مانگە وەرگرتنەوە و لێبڕینی پێشینەكان و قەرزی سەر هاووڵاتیان و خانەنشینان ڕابگیرێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی سەرۆك وەزیران، سودانی جەختی كردۆتەوە، كە دامەزراوە ئەمنییەكان گرنگی بدەن بە دابین كردنی ژەمی گونجاو بۆ بەربانگی كارمەندان.

سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریشی داوە، وەزارەتی بازرگانی و وەزارەتی كشتوكاڵ بەردەوام بن لە هەوڵ و ڕێكارەكانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی نرخی گۆشت و كەم كردنەوەی كاریگەرییەكەی لەسەر هاووڵاتیان.

وتوشیەتی، “پاڵپشتی پسووڵەی خۆراك و سەبەتەی خۆراك زیاد بكرێت بە زیاد كردنی ماددەی دیكە بۆ بەشەخۆراك و كەم كردنەوەی باری سەر شانی هاووڵاتیان”.

 

لە کاتژمێرێکدا جەنگی ماسک و زوکەربێرگ گەرمتر بوو
پێت لە کاتژمێرێکدا جەنگی ماسک و زوکەربێرگ گەرمتر بوو
زوکەربێرگ: گرفتەکەمان دۆزییەوە و چارەسەر کرا
دوات زوکەربێرگ: گرفتەکەمان دۆزییەوە و چارەسەر کرا
پەیوەنیدر