دوای دوورخستنەوەی عەبدوڵای حاجی مەحمود، جێگری سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و وەزیری شەهیدانی هەرێم لە ڕیزەكانی حزبەكەی، ئەو حزبە داوای پۆستی وەزارەتەكەی لە حكومەتی هەرێم دەكاتەوە.
فەرهاد تۆفیق، وتەبێژ و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەکتەبەکان بڕیاری دوورخستنەوەی عەبدوڵا حاجی مەحمود درا
ڕاشیگەیاندووە، عەبدوڵا حاجی مەحمود لەسەر پشکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بووە بە وەزیر و داوای پۆستەکە دەکەینەوە.
ماوەی زیاتر لە مانگێكە كێشە كەوتۆتە نێوان محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و براكەی (عەبدوڵای حاجی مەحمود) جێگری سەرۆكی ئەو حزبە، ئەمڕۆش بە بڕیاری ئەنجوومەنی سەركردایەتی ئەو حزبە عەبدوڵا حاجی مەحمود لە پۆستەكەی دوورخرایەوە.