سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ٣٣ هەمین ساڵیادی راپەرینی گەلی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە ئاماژەی بەوەکرد، “گەلی کورد بە یه‌کڕیزی ده‌توانێت به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر فيدراڵى و ماف و ده‌ستكه‌وته‌كان و قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان بوه‌ستێته‌وه”.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ٣٣ هەمین ساڵیادی راپەرینی گەلی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ساڵيادى ٣٣ى ڕاپه‌ڕينى شكۆدارى گه‌لى كوردستان له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و ته‌واوى خه‌ڵكى كوردستان به هه‌موو پێكهاتهكانييهوه پيرۆز بێت، سڵاو و دروود له يادى شه‌هيده قاره‌مانه‌كانى ڕاپهرين و ته‌واوى شههيدانى كوردستان.
لە پەیامەکەدا هاتووە، گه‌لى كوردستان که پێنجى ئازارى ١٩٩١ له ڕانيه‌ى ده‌روازه‌ى ڕاپه‌ڕينه‌وه، گيانى له سه‌رده‌ست دانا و بێ سڵه‌مينه‌وه له مه‌رگ له‌پێناو ئازاديدا ڕاپهڕى، كۆتايى به يه‌كێك له خوێناويترين و دژوارترين سه‌رده‌مه‌كانى سته‌م و دكتاتۆرى هێنا، ئیتر هه‌رگيز واز له ئازادى و ئامانجه پيرۆزه‌كانى ڕاپه‌ڕين ناهێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاپه‌ڕين به بڕوا و ئيراده‌ى مه‌زنى گه‌لی کوردستان بۆ ئازادى و سه‌رفرازى، به يهكڕيزى و تهبايى سه‌ركه‌وت و ده‌ستكه‌وته‌كانى له ده‌ستوورى عێراقى فيدراڵيدا چه‌سپاند، ئێستاش هه‌ر به یه‌کڕیزی ده‌توانێت به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر فيدراڵى و ماف و ده‌ستكه‌وته‌كان و قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان بوه‌ستێته‌وه و داهاتوويهكى باشتر بۆ نه‌وه‌كانى مسۆگه‌ر بكات.
وتیشی، ئامانجه پيرۆزه‌كانى ڕاپه‌ڕين له ژيان و ئازادى، ديموكراسى، كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ئارام و پێشكه‌وتوو، له بنياتنانى ئێستا و داهاتوويهكى باشتر، له كوردستانێكى به‌هێز كه لانكه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكرن و لێبورده‌يى بێت، ته‌نيا به كارى هاوبه‌ش و يه‌كهه‌ڵوێستى و پێكه‌وه‌ييمان ده‌بێت.
لە کۆتای پەیامەکەدا ئەوەشی خستەڕوو، مێژوو سهلماندوويهتى كه ناكۆكى و دووبه‌ره‌كى، ئه‌زموونى زۆر تاڵن و زيانى زۆريان له پێگه و ده‌رفه‌ت و ده‌ستكه‌وته‌كان داوه، بۆيه سه‌ركه‌وتنى ڕاپه‌ڕين ده‌بێت هه‌ميشه بۆ هه‌موومان وانه و نه‌خشه‌ڕێگه‌ى كارمان بێت، با به بڕوا و ئومێده‌وه هه‌موومان پێكه‌وه ده‌ست له‌ناو ده‌ست، بۆ تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگارى و سهختييهكان و له‌پێناو داهاتوويهكى باشتردا كار بكه‌ين.