سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاریدا سەرجەم پێداویستییە خزمەتگوزارییەكان كە پێویست و گونجاون بۆ سەیرانگەی سەرچنار و رەخساندنی ژینگەیەكی لەبار بۆ خێزانەكان دابین بكات.
نوسینگەی ڕۆژنامەوانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویكردەوە، كە دوای بڕیاری داخستنی هەموو ئەو شوێنانەی گەڕەكی سەرچنار كە دوورن لە ئاین، ئاكار و رەوشتی بەرزی كۆمەڵگەی كوردییەوە، بافڵ تاڵەبانی بڕیاریشیداوە سەرجەم پێداویستییە خزمەتگوزارییەكان كە پێویست و گونجاون بۆ سەیرانگەی سەرچنار و رەخساندنی ژینگەیەكی لەبار بۆ خێزانەكان دابینبكات.
روونكردنەوەیەكی گرنگ بۆ رای گشتی
دوای بڕیارەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ داخستنی هەموو ئەو شوێنانەی گەڕەكی سەرچنار كە دوورن لە ئاین، ئاكار و رەوشتی بەرزی كۆمەڵگەی كوردییەوە، سەرۆك بافڵ بڕیاریشیداوە سەرجەم پێداویستییە خزمەتگوزارییەكان كە پێویست و گونجاون بۆ سەیرانگەی سەرچنار و رەخساندنی ژینگەیەكی لەبار بۆ خێزانەكان دابینبكات.
خزمەتگوزارییەكان رووناككردنەوەی شەقامەكان، ناشتنی نەمام و سەوزكردنی زیاتر و جوانتركردنی باخچەكان، پاككردنەوەی سەیرانگەكان، دابینكردنی ژینگەیەكی ئارام بۆ خەڵك لە رووی ئاسایش و ئارامییەوە هەروەها دروستكردنی شوێنی یاریی منداڵان لە خۆدەگرێت.
ئەم هەنگاوەی سەرۆك بافڵ دەستپێكی راگەیاندنی پرۆژەیەكی گەورەترە بەناوی (ئاشتكردنەوەی سلێمانی) و لە سەیرانگەی سەرچنارەوە وەك سیمایەكی مێژوویی و گرنگی شارەكە دەستپێدەكات و لەپێناو ئاوەدانكردنەوە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ سلێمانی بەردەوام دەبێت.
لەگەڵ رێزدا
نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان