سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به بۆنهی یادی ٣٣ ساڵهی یادی ڕاپهڕینهوه پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ” دەستكەوتەكانی ڕاپەڕین موڵكی گەلی كوردستان و نەوەكانی داهاتوون، نابێت بشێوێندرێن”.
مهسعود بارزانی، سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به بۆنهی یادی ٣٣ ساڵهی یادی ڕاپهڕینهوه پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بە بۆنەی ٣٣ هەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی گەلی كوردستان پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو نیشتیمانپەروەر، تێكۆشەر، ئازادیخوازان و سەرجەم خەڵكی كوردستان دەكەم.
وتیشی، ڕاپەڕین درێژكراوەی خەباتی دەیان ساڵە و بەرهەمی خۆڕاگریی و ماندووبوون و خوێنی جەماوەر و هێزە خەباتگێڕەكانی كوردستان بوو و بووە دەستپێكێكی تازە و ئومێدێكی نوێ لە ژیانی گەلەكەماندا، خرۆشانی خەڵک دژی دامودەزگەی ستەمکار و داگیرکار پەیامێکی زۆر ڕوون بوو کە سەرباری بەهێزیی داگیركاران، ئیرادەی ژیانی سەربەرزانە و ئازادیخوازی هەمیشە لە ناخی مرۆڤی کوردستانیدا ههبووه و دهشمێنێ.
ئەوەشی خستەڕوو، دەستكەوتەكانی ڕاپەڕین موڵكی گەلی كوردستان و نەوەكانی داهاتوون، لە یادی ڕاپەڕینەكەی گەلی كوردستاندا جەخت لەوە دەكەینەوە كە پێویستە دەستكەوت و ئامانج و بەهاكانی ڕاپەڕین بە بەرزی بمێننەوە و بپارێزرێن و بەهێزتر بكرێن، نابێ لە هیچ دۆخ و لەژێر هیچ گوشارێكدا لە یاد بكرێن و بشێوێندرێن.