تۆمارکردنی لایەن و هاوپەیمانیی بۆ هەڵبژاردنەکەی حوزەیرانی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد و زیاتر لە هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.
لەمڕۆوە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگای تۆمارکردنی حزب و لایەن و هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکاتەوە.
تا ڕۆژی 14ی ئەم مانگە حزب و لایەنەکان دەتوانن هاوپەیمانیی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمار بکەن کە بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
پێشتر جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆن ڕایگەیاند بوو، 21 حزب لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و 17 حزبیش لە فەرمانگەی کاروباری حزبەکان سەر بە کۆمسیۆن خۆیان تۆمار کردووە.
چاوەڕوان دەکرێت لیست و لایەنی نوێش بۆ هەڵبژاردنەکە تۆمار بکرێت.