حكومەتی هەرێمی كوردستان بەتووندی هێرشی سەر ڕەوەندی كورد لە پاریس سەركۆنە دەكات ، داواش لە ڕەوەندی كورد لە ئەوڕوپا دەكات ئارام بن و دان بەخۆیاندا بگرن.
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا لەبارەی هێرشەكە ئەمڕۆی پاریس ڕایگەیاندووە، باوەڕی تەواویان بە دامودزگاكانی حكومەت و سیستەمی دادوەریی فەرەنسا هەیە، كە ڕێكاری پێویست دەگرنەبەر بۆ بەسزا گەیاندنی تاوانباران.
دەقی ڕاگەیەنراوەكە :
بە توندی ھێرشی سەر ڕەوەندی كورد لە پاریس سەركۆنە و شەرمەزار دەكەین و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەس وكاری قوربانییانی ھێرشەكە دەكەین و ھیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەكان دەخوازین . ھەروەھا داواش لە ڕەوەندی كورد لە ئەوڕوپا دەكەین ئارام بن و دان بەخۆیاندا بگرن .
ئێمە باوەڕی تەواومان بە دامودزگاكانی حكومەتی فەرەنسا و سیستەمی دادوەریی ئەو وڵاتە ھەیە كە ڕێكاری پێویست دەگرنەبەر بۆ پاراستنی كوردستانییانی نیشتەجێی فەرەنسا و بەسزاگەیاندنی ھێرشبەر و تاوانباران .
حكومەتی ھەرێمی كوردستان
2022/12/23