سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، لە هەوڵدان بۆ دابینکردنی داهاتوییەکی گەشتر بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان، لەسەر ئەو پرسەش لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا لەسەر هێڵن و ناهێڵن، گوزارانی خەڵک تێکەڵ بە کێشە سیاسییەکان بکرێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد پێشوازی لە جینین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە لە دیدارەکەدا، پرسی هەڵبژاردن و چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆی بەرپرسیارانە كرایەوە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكان و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستەتر بۆ خەڵك.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، ئاماژەی بە هەوڵەكانی یەكێتی كرد بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد كە گوزارشت لە واقیعی هەرێمی كوردستان بكات و وتیشی، “دەبێت هەڵبژاردن ببێتە مایەی قوڵكردنەوەی دیموكراسی و سەقامگیریی سیاسی و كۆمەڵایەتی بەدوای خۆیدا بهێنێت”.
راشیگەیاند”خەباتی یەكێتی لەپێناو بونیادنانی داهاتوویەكی گەشترە بۆ خەڵكە خۆشەویستەكەمان، لەو چوارچێوەیەشدا لە گفتوگۆكانمان بۆ چارەسەركردنی تەواوی كێشەكان لەگەڵ بەغداد لەسەر هێڵین و دەمانەوێت ژیان و گوزەرانی خەڵك لە هەموو ململانێكان بپارێزین”.