دادگای باڵای ئەمریکا بڕیاریدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا مافی خۆ پاڵاوتنی هەبێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ و ترەمپ-یش دەڵێت: بردنەوەیەکی گەورە بۆ ئەمریکا.
دادگای باڵای ئەمریکا بڕیارەكانی ویلایەتی کۆلۆرادۆی ڕەتکردەوە لەسەر سڕینەوەی ناوی ترەمپ لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ویلایەتەکە.
پێشتر دادگای کۆلۆرادۆ بڕیاریدا ناوی ترەمپ لەسەر کاغەزی هەڵبژاردنی ویلایەتی کۆلۆرادۆ بسڕێتەوە، دوای ئەوەی بە کردەوە ئاژاوە گێرییەکانی باڵەخانەی کاپیتۆڵی ساڵی 2021 تۆمەتباری کرد.
بەپێی بڕیارەكەی دادگای باڵای ئەمریكا، ناوی ترەمپ لەسەر کاغەزی دەنگدانی ویلایەتی کۆلۆرادۆ دەمێنێتەوە.
دوابەدوای بڕیارەكەش، دۆناڵد ترەمپ، كاندیدی كۆمارییەك بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) ڕایگەیاند، “بردنەوەیەکی گەورە بۆ ئەمریکا.”