دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی دۆلاری ئەمریكی و تمەنی ئێرانی بەرامبەر بە دیناری عێراقی دابەزینیان تۆماركرد.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهای دۆلار ڕووی لە دابەزینە و دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە بەهای 100 دۆلار دابەزیوە بۆ 149 هەزار و 750 دینار.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهای تمەن دابەزیوە و 100 دۆلار بە 6 ملیۆن تمەنە بە حەواڵە و بە 5 ملیۆن و 900 هەزار تمەنە بە نەقدی.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە بانكی ناوەندی چەندین ڕێكاری گرتۆتەبەر بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار و كەم كردنەوەی كاركردن بە دۆلار لە مامەڵەكاندا.