بافڵ تاڵەبانی هەڵوێستی لەسەر بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی ڕاگەیاند



سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، رێز لە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی دەگرین و دەشڵێت: پێویستە تورکیا هێرشەکانی ڕابگرێت، پارتی کرێکارانی کوردستان دوژمنی ئێمە نین و نامانەوێت توركیا وەك دوژمن لێمان بڕوانێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لەدیداری ڕافیدەین لە بەغدا لە پانێڵێكدا ڕایگەیاند، “پێویستە عێراق پشتگیری لە هەرێمی کوردستان بکات، چونكە لەعێراق کوردیش ڕۆڵی هەیە و پێویستە هەموولایەک ئەوە بزانێت”.

لەبارەی پەکەکە و هێرشەکانی تورکیا، وتی، ” باسی هێزە بیانییەکان دەکرێت، بەڵام کەس باسی هێزی تورکیا ناکات لە عێراق هەن، پێویستە تورکیا هێرشەکانی ڕابگرێت، پارتی کرێکارانی کوردستان دوژمنی ئێمە نین و نامانەوێت توركیا وەك دوژمن لێمان بڕوانێت.
جەختیشی كردەوە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەرگیز ئامادە نییە هاوكاری هیچ گروپێكی چەكدار بكات، كە ببێتە مەترسی بۆ سەر توركیا، هاوكات نیگەرانین لە هێرشە درۆنییەكانی توركیا، كە لەماوەی رابردوودا سێ هاوڕێی ئێمەیان لە باشترین هێزەكانی ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆرستان شەهید كرد، بۆیە داواكارم لەتوركیا كە بە سەرچاوە هەواڵگرییەكانیدا بچێتەوە و وەك دوژمن مامەڵە لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا نەكات، هاوكات دەرگامان بۆ گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن كراوەیە، بەڵام لەژێر هیچ فشارێكدا سازش لە هەڵوێستەكانی خۆمان ناكەین”.

دەبارەی بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی، بافڵ تاڵەبانی وتی، “بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە، بڕیارێكی گران بوو بۆ ئێمە، بەڵام ڕێز لە یاسا دەگرین و پابەندی بڕیارەكان دەبین، بەڵام دەبێت بپرسین بۆ كار گەیشتە ئەوەی كە دادگای فیدراڵی دەستوەردان لەپرسە چارەنوسسازەكانی هەرێم بكات، كە بە بۆچوونی من پەیوەندی بەو نادادپەروەری و یاسا شكێنییەوە هەبوو، كە ڕوویان دەدا، هاوكات ئەگەر وەك كورد لەسەر ئاستی عیراق و نێودەوڵەتی یەكگرتوو بووینایە، ئەو بابەتانە نەدەگەیشتنە دادگای فیدڕاڵی”.

فازڵ نەبی زانیاری لەسەر مووچەی فەرمانبەران و دەرماڵەی مامۆستایان ئاشكرادەكات
پێت فازڵ نەبی زانیاری لەسەر مووچەی فەرمانبەران و دەرماڵەی مامۆستایان ئاشكرادەكات
ئەو چێشتخانەیەی گۆشتی بەستووی بە فرێش دەفرۆشت، داخرا
دوات ئەو چێشتخانەیەی گۆشتی بەستووی بە فرێش دەفرۆشت، داخرا
پەیوەنیدر