کۆمسیۆن ژمارەی کورسی پارێزگاکانی لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند



کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕێنماییەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان بە سەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا دابەش دەکرێت.

ڕوونیشیکردەوە کە پارێزگای هەولێر لە 100 کورسییەکەی پەرلەمان 34 کورسی دەبێت، سلێمانی 38، دهۆک 25 و پارێزگای هەڵەبجەش سێ کورسی.

پەسەندکردنی ڕێنماییەکان دوای ئەوە هات کە دوێنی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم. ڕۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتووی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان کرد.

یەکێتی و پارتی دەربارەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک کۆدەبنەوە
پێت یەکێتی و پارتی دەربارەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک کۆدەبنەوە
کەشناسی پێشبینی بارینی بەفر و باران دەکات
دوات کەشناسی پێشبینی بارینی بەفر و باران دەکات
پەیوەنیدر