لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێم نمەباران دەبارێت، لە سبەینێشەوە پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزی دەکەن.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ دووشەمە ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بە زۆری نیمچە ھەور دەبێت لەناوچەکانی سنووری پارێزگای ھەڵەبجە، سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین لە ھەندێ کات و شوێندا بارانێکی کەم دەبارێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما جێگیر دەبێت، خێرای با لەسەرخۆ دەبێت لەنێوان 5- 15کیلۆمەتر لە کاتژمێریکدا و ئاڕاستەی با لە گۆڕاندا دەبێت.
هاوکات بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى، لەسەر ناوچە شاخاوییەکان ئەگەرى نمە باران هەیە، سبەینێش بە گشتى نیمچە هەور دەبێت
سەبارەی بە پلەکانی گەرماش ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، سبەینێ دووشەممە، پلەکان کەمێک بەرز دەبنەوە بە 1-2 پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 20
سلێمانی :18
دهۆک : 20
زاخۆ : 20
هەڵەبجە : 19
کەرکوک : 21
سۆران : 16
حاجی ئۆمەران : 9
گەرمیان : 22