هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت ، لە ٢ چالاكی لە هەرێمی چەمچۆدا ٣ سەربازی سوپای توركیا كوژران و سوپاش جارێك بەبۆمبی قەدەغە و ١٠ جاریش بە چەكی كیمیایی هێرشیان كردەسەر سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە بڵاویكردەوە، سوپای توركیا جارێك بەبۆمبی قەدەغەكراو و١٠جاریش بەچەكی كیمیایی بۆردومان سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلای كرد و گۆڕەپانەكانی بەرخودانیش ١٦ جار بە فرۆكەی شەڕ و بە دەیان جاریش بە كاتیوشا و هاوەن و چەكی قورس بۆردومان كرا.
دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
زانیاری بەرفراوان لەسەر چالاكی و هێرشەكان بەم جۆرەیە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:
لە نزیك هەرێمی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی سەر بە ئامێدی تیمە گەڕۆكەكانمان لە ٢٢ ی كانونی یەكەمدا كاتژمێر ١٣:٤٠ بە چەكی قورس، كاتژمێر ١٩:٠٠ بە نیشانشكێن لە داگیركەرانیاندا. لە ئەنجامی هەردوو چالاكییەكەدا ٣ داگیركەر سزادران.
هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە بۆمبی قەدەغە و چەكی كیمیایی:
٢٢ی كانونی یەكەم لە دەوروبەری هەرێمی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلا جارێك بە بۆمبی قەدەغە، ١٠ جاریش بە چەكی كیمیایی بۆردومان كران.
هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر:
٢٢ی كانونی یەكەم لە مەتینا دەشتاییەكانی شاخی چارچەل، لە خواكورك گۆڕەپانی سنین و لە ناحیەی شێلادزێی سەر بە ئامێدیش سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلا لە گۆڕەپانی چەمچۆ ١٦ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران.
٢٢ی كانونی یەكەم سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلا لە گۆڕەپانەكانی بەرخودانی شاخی هەكاری و شاخی ئێف ئێم، گۆڕەپانی چەمچۆی ناحیەی شێلادزێی ئامێدی و دەوروبەری گوندی سیدا بە دەیان جار بە هاوەن، كاتیوشا و چەكی قورس بۆردومان كران”.