لە ڕۆژی جیهانیی ئاژەڵی کێویدا، ڕێکخراوێکی پاراستنی ژینگە داوای پاراستنی ئاژەڵە کێوییەکان دەکات.
3ی ئازار بە ڕۆژی جیهانیی ئاژەڵی کێوی دەناسرێت و لەو بارەیەوە ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “ساڵ له دواى ساڵ ئاژه‌ڵ و باڵنده مه‌ترسى له ناوچوونیان زیاتر له‌سه‌ره، ئه‌وەش به‌هۆى نه‌بوونى چاودێرییه‌كى باشى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە “سه‌ره‌راى بوونى یاسایه‌كى تایبه‌ت به ژینگه به‌ڵام وه‌كو سه‌رجه‌م یاساكانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستان پشت گوێ خراوه”.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
با مانگی ئازار بکەینە رۆژى ئاشت بوونه‌وه‌ى مرۆڤ و سروشت .
له رۆژى جیهانى ئاژه‌ڵى كێوى دا (3/ئازار)، ئێمه وه‌كو رێكخراوى ئاینده بۆ پاراستنى ژینگه وه‌كو خه‌مخۆرییه‌ك بۆ ژینگه‌ى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نین ساڵ له دواى ساڵ ئاژه‌ڵ و باڵنده مه‌ترسى له ناوچوونیان زیاتر له‌سه‌ره، ئه‌وەش به‌هۆى نه‌بوونى چاودێرییه‌كى باشى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
سه‌ره‌راى بوونى یاسایه‌كى تایبه‌ت به ژینگه به‌ڵام وه‌كو سه‌رجه‌م یاساكانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستان پشت گوێ خراوه.
سه‌ره‌راى بوونى سایایى ژماره 8ى ساڵى 2008 یاساى پاراستن و چاككردنى ژینگه له هه‌رێمى كوردستاندا، له ماده‌ى سی و یه‌ك برگه‌ى پێنجه‌م ئاماژه به ئاژه‌ڵ و باڵنده كێوییه‌كان كراوه به‌م شێوه‌یه .
راوكردن یان كوشتن یان گرتن یان ده‌ست به‌سه‌ردا گرتن یان گواستنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ل و ئاژه‌ڵانه‌ى هه‌ڕەشه‌ى نه‌مانیان له‌سه‌رە و گه‌ڕاندنیان و خستنه روویان بۆ فرۆشتن یان خراپكردنى هێلانه‌كانیان یان شكاندنیانى هێلكه‌كانیان .
هه‌ركه‌سىێ سه‌رپێچى بكات به‌م شێوه‌یه سزا ده‌درێت، وێراى زیندانى كردنى له مانگێك كه‌متر نه‌بێت و سزاده‌درێت به برى 150 هه‌زار دینار تا 200 میلۆن كه‌متر نه‌بێت یان به هه‌ردوو سزاكه سزا ده‌درێت، هه‌ر كه‌سێك دووباره‌ى بكاته‌وه سزاكه‌ى دوو هێنده ده‌كرێته‌وه .
له‌م بۆنه‌یه‌دا ئه‌م چه‌ند مه‌ترسییه ده‌خه‌ینه روو .
١- بازرگانى كردن به ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ى كێوى له كوردستان دوور له یاسا بوونى هه‌یه ئه‌مه‌ش واى كردووه ببیته هۆكارێك بۆ قڕكردنى له رابردوو و له ئاینده‌شدا .
٢- به داخه‌وه سه‌ره‌راى بوونى یاسایى ژینگه‌یى له په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ڵام وه‌كو پێویست كار به‌و یاسایه ناكرێت ئه‌مه‌ش واى كردووه گرفته ژینگه‌ییه‌كان رۆژ به رۆژ زیاتر بێت.
3- به داخه‌وه به‌شێكى زۆرى ئه‌و كه‌سانه‌ى بوونه‌ته هۆكارى له ناوبردنى باڵنده و ئاژه‌ڵی كێوى له كوردستان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ به‌رپرسانى حزبى و سه‌ربازى ئه‌مانه نه‌ك هه‌ر نایكڕن بگره به شێوه‌ى نایاسایی ڕاوى ده‌كه‌ن.
4- ئێمه داوا ده‌كه‌ین چه‌ند ناوچه‌یه‌كى پارێزراو له ناوچه شاخاوییه‌كان دروست بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى باڵنده و ئاژه‌ڵه‌كان له فه‌وتان رزگاریان بێت و له ڕێگەی زاوزێوه زیاد بكه‌ن .
5- هاوكارى رێكخراوه ژینگه‌ییه‌كان بكرێت بۆ كاركردن له بوارى هۆشیارى له‌ناو گوندنشینان له پێناو خزمه‌تكردنى باڵنده و ئاژه‌ڵه كێوییه‌كاندا .
6- دروست كردنى هۆشیارى بۆكه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن ، له هه‌رسىَ بوارى بینراو بیسترا و خوێندرا . سه‌باره‌ت به باڵنده و ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان .
7-زیاتر گرنگى به ناوچه‌ى گه‌رمیان بدرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌هۆى شه‌رى داعش و وشكه ساڵى و چۆڵبوونى گونده‌كان ، باڵنده و ئاژه‌ڵه‌كان مه‌ترسى له‌ناوچوونیان زیاتر لێده‌كرێت .
8- به‌شێكى زۆرى ئاژه‌ڵى بێ خاوه‌ن . له‌ناو شار و شارۆچكه‌كان بوونیان هه‌یه بوونه‌ته هۆكارى پیس بوونى ژینگه و مه‌ترسى بلاَو بوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى له ناو هاوڵاتیاندا ، داوا ده‌كه‌ین شوێنێكى تایبه‌ت یان له ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان بۆ دروست بكرێت و له‌وێ به‌خێو بكرێن ، ئه‌گه‌ر نا به شێوه‌یه‌كى زۆر نامرۆڤانه رۆژانه له‌ناو ده‌برێن .
رێكخراوى ئاینده بۆ پاراستنى ژینگه
۳/ئازار/۲۰۲٤