ئەندامێکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، ئەم هەفتەیە بەغداد پارە بۆ مووچەى مانگى شوباتى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان دەنێرێت و دوای گەیشتنیشی راستەوخۆ مووچە دابەشدەکرێت.
بڕیار رەشید، ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، رایگەیاندووە لەم هەفتەیەدا بەغداد مووچەی مانگی شووبات دەخاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و دوای گەیشتنى پارەکەش دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دابەشدەکرێت.
راشیگەیاندووە، وەکو ئەندامانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق نووسراوى لارینەبوونى کردنەوەى لقەکانى بانکى رەشید و رافیدەینیان وەرگرتووە، ئامادەن لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستاندا لقەکانیان بکەنەوە، بەڵام رێکارى کردنەوەیان لاى حکومەتى هەرێمى کوردستانە.