وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاریدا بە ناردنی لیستی مووچە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق و وەزیرێكی كورد لە بەغدا ئاشكرای دەكات، پارەی مووچە ڕەوانەی هەرێم دەكرێت و دابەش دەكرێت.
بەپێی نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم، دەبێ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان تاوەكو ئەم ئێوارەیە (لەماوەی 24 كاتژمێردا) لیستی مووچەی مانگی 2 ئامادە بكەن بە زمانی عەرەبی و لەسەر (سی دی) بیدەنە وەزارەتی دارایی هەرێم، بۆ ئەوەی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت.
بەپێی زانیارییەكان، سبەی وه‌زاره‌تی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا دەنێرێت و لەگەڵ گەیشتنی پارە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، دوای ناردنی لیستی مووچه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان بۆ عێراق، به‌غدا ڕاسته‌خۆ ده‌ست به ڕێكاره‌كانی ناردنی مووچه دەکات.
هاوكات، بەنگین ڕێكانی، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی عێراق بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی، “مووچە ڕاناگیرێت و تاوەکو رێککەوتن دەکرێت، ناردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت”.
سەبارەت بە كردنەوەی هەژماری بانكی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم وتی، “ئەوە دەكەوێتە سەر گفتوگۆ و ڕێككەوتنی هەردوو حكومەت”.