بەڕێوەبەرايەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر و بڕی (٥)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش ڕادەگەیەنێت.
لە بڵاوکراوەیەکدا، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هؤشبەرەکان ئاماژەی بەوەداوە، لە بەردەوامی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و دەستگیرکردنی تۆمەتباران لەڕێکەوتی ٢ـی ٣ـی ٢٠٢٤ لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش توانرا بڕی (٥)کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستاڵ) ، دەستی بەسەردا بگیرێت .
ڕوونیشیکردۆتەوە، (٢) بازرگان دەستگیرکران کە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەوە ماوەیەکی زۆر بوو بەدوای ئەم دوو تۆمەتبارەوەبوون، کە یەکێک بوون لەو سەرچاوانەی ئەم ماددانەیەیان دەگەیاندە ناو شاری هەولێر و لەوێش ساغییان دەکردەوەو گەنج و لاوی کوردیان بەهۆیەوە بەلاڕێدا دەبرد .