وەزیرێكی پارتی ڕێككەوتنی عێراق و هەرێم ڕادەگەیەنێت



وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشكرای دەكات، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان چەند وردەکارییەکی کەمی ماوە و دووبارە دەستپێدەکاتەوە و دەشڵێت: “عێراق و هەرێم ڕێككەوتوون” و پێشی وایە، “پەکەکە بووەتە کێشە بۆ هەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیا”.

فوئاد حسین، وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق، كە ئێستا بۆ بەشداری لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتاڵیا لە تورکیایە بۆ کەناڵی (سی ئێن ئێن) ڕایگەیاند، مانگی داهاتوو شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق بۆ مەبەستی قسەکردن لەسەر پەکەکە، کێشەی ئاو، ڕێگەی گەشەپێدان و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان سەردانی ئەنقەرە دەکات.

ڕاشیگەیاند، پەکەکە بووەتە کێشە بۆ هەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیا و وتیشی، ” پێویستە حکومەتی عێراق ڕێگە لە مانەوەی پەکەکە لەسەر خاکەکەی نەدات”.

ئاماژەی بەوەشكرد، پەکەکە لە عێراق خاوەن پارتی سیاسی و رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنین، چەند ڕوویەکی جیاوازیان هەیە و دۆخەکە لەگەڵ تورکیا جیاوازە، بۆیە بوونەتە کێشە.

لەبارەی گرژییەکانی نێوان تورکیا و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، فوئاد حوسێن ڕایگەیاند، پەیوەندیی نێوان یەکێتی و تورکیا باش بوون، بەڵام ئێستا وانییە و پێویستە کێشەکانی نێوان یەکێتی و تورکیا چارەسەر بکرێن.

فوئاد حوسێن لەبارەی دەسپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان وتی: “هەولێر و بەغدا رێککەوتوون، هەندێک وردەکاری ماوە، لە ماوەیەکی نزیک هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێدەکاتەوە”.

 

وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا بڕیاری دا
پێت وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا بڕیاری دا
بڕیار بۆ هەرزان كردنی نرخی گۆشت درا
دوات بڕیار بۆ هەرزان كردنی نرخی گۆشت درا
پەیوەنیدر