پسپۆڕێكی زانستی خۆراك ڕایدەگەیەنێت، سەروپێ یەكێكە لە خواردنە میللییە باوەكانی وەرزی زستان، وێنەی هەموو خواردنێك كۆمەڵێك سوودی تەندروستی هەیە، دەشڵێت،” سەرچاوەیەكی گرنگی ماددە پڕۆتینەكانە دەوڵەمەندە بە مادەی كۆلاجین”.
د.كامەران رسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك ڕایگەیاندووە، سەروپێ یەكێكە لە خواردنە میللیە باوەكانی وەرزی زستان و سەرچاوەیەكی گرنگی ماددە پڕۆتینەكانە دەوڵەمەندە بە مادەی كۆلاجین كە دوای لێنانی دەگۆڕت بۆ ( Gelatin ) كە بڕێكی زۆر لە ترشە ئەمینیەكان بە جەستە دەبەخشێت بۆ پێكهێنانی پڕۆتینەكانی ناو لەش ، بۆیە زۆر بۆ باشە بنیات نان و بەهێزكردنی ماسولكەكانی لەش لە وەرزشوانان ، هەروەها بۆ زیادكردنی كێش
زیانەكانی و ئەو كەسانی نابێت سەروپێ بخۆن :
١ — سەرچاوەیەكی گرنگی ماددە پڕۆتینەكانە دەوڵەمەندە بە مادەی كۆلاجین كە دوای لێنانی دەگۆڕت بۆ ( Gelatin ) كە بڕێكی زۆر لە ترشە ئەمینیەكان بە جەستە دەبەخشێت بۆ پێكهێنانی پڕۆتینەكانی ناو لەش ، بۆیە زۆر بۆ باشە بنیات نان و بەهێزكردنی ماسولكەكانی لەش لە وەرزشوانان ، هەروەها بۆ زیادكردنی كێش .
٢ — یارمەتی خۆپاراستن و كەمكردنەوەی نەخۆشی و هەوكردنی جومگەكان ئەدات كە لەگەڵ چوونە تەمەنەوە ئەگەری تووشبوونیان زیاد دەكات .
٣ — كاراكردنی پڕۆسەی هەرسكردنی خۆراك و بەهێزكردنی تەندروستی كۆئەندامی هەرس .
٤ — بەهێزكردنی بەرگری جەستە و ڕێگری كردن له هەوكردن و نەخۆشیە جیاوازەكان .
٥ — پاراستنی تەندروستی پێست و یارمەتی بەهێزكردنی مووەكانی قژ و نینۆك .
٦ — یارمەتی بەهێزكردنی تەندروستی ناودەم و كەمكردنەوەی هەوكردنی پووك .
٧ — یارمەتی بەهێزكردنی توانای سێكسی و زیادكردنی وەچەخستنەوە بەڵام لێكۆڵینەوەی زیاتر پێویستە .
٨ — یارمەتی خۆپاراستن و چارەسەری نەرم بوونەوە و فشەڵبوونی ئێسك .
٩ — ڕێگریكردن و یارمەتی چارەسەری كەمی ئاسن و كەمخوێنی .
٨ — بە سوودە بۆ زیادكردنی كێش لەو كەسانەی كێشیان كەمە و لاوازن .
١0— ڕۆڵی هەیە لە گەرم كردنەوەی لەش و توانای بەرگری سەرما و سۆڵەی زستان .
ئەوانەی نابێت سەروپێ بخۆن یا كەمی لێ بخۆن :
١ — ئەوانەی كێشەی بەرزی كولیستڕۆڵ و چەورییە سیانیەكان هەیە ، نابێت بە هیچ جۆرێك مێشك و زمانەكەی بخۆن ، باشترە تەنها پێ و لولاقەكانی بخۆن .
٢ — ئەوانەی بەرزی فشاری خوێن ، نەخۆشی دڵ ، یا نەخۆشی شەكرە ، چەوری جگەر یا پێشتر جەڵتەی دڵ و مێشكیان هەبووە باشترە نەیخۆن بێ ڕاوێژكردن لەگەڵ پزیشكی پسپۆڕ ، مێشك و چاو و زمانەكەی نەخۆن بە هیچ جۆرێك .
٣ — ئەوانەی گورچیلەیان وەستاوە و غەسلیان بۆ دەكرێت ، یا گورچیلەیان زۆر سستە و خەریكە بووەستێت یا زەرعیان بۆ كراوە .
٤ — لە كاتی ڕێجیم تەنها لە لۆكارب و كیتۆ دایت و هاوشێوەكانی نەبێت .
٥ — ئەو كەسانەی كێشەی قەڵەوی و زۆری كێش و قەڵەوی ورگیان هەیە و ڕێجێم ناكەن .
٦ — ئەو خانمانەی كێشەی كۆنیشانەی كیسی هێلكەدانیان هەیه و بەرنامەی خۆراكی تایبەت پەیڕەو ناكەن .