سیناتۆرێكی ئەمریكی بۆ بارزانی: پشتیوانی لە قەوارەی دەستووریی هەرێم دەكەین



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سێناتۆرێكی ئەمریكی كۆبووەوە، كە پشتیوانیی خۆی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.

دوێنێ‌ پێنج شەممە (29ـی شوباتی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتۆن، لەگەڵ سێناتۆر کریس ڤان هۆڵن، ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا کۆبووەوە.

سێناتۆر هۆڵن ئاماژەی بەوە دا، کە هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی گرنگیی ئەمریکایە لە ناوچەکە و پشتیوانیی خۆی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.

لای خۆشیەوە، مەسرور بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ دۆستایەتیی و هاوکاری و پشتیوانیی ئەمریکا دەربڕی و دووپاتی لە گرنگیی دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و مافی پێکهاتەکان و پێکەوەژیانی ئاشتییانە کردەوە و داوای کردـ کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی ڕێگە نەدات مافی پێکهاتەکانی کوردستان پێشێل بکرێت.

لاى خۆشیەوە، پات رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ساشا بەیکەر، جێگری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ سیاسەت پێشوازی لە مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات و کۆدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەدا، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پابەندبوونی درێژخایەنی ئەمەریکا بۆ بەردەوامیی هاوبەشییەکان لەگەڵ خەڵکی عێراق، لە نێویشیاندا حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو کوردستانێکی ئاسایش و سەقامگیر لە نێو عێراقێکی سەرەوه‌ر دەکرێتەوە.

 

كەشناسی: وەرزی زستان كۆتایی هات
پێت كەشناسی: وەرزی زستان كۆتایی هات
دارایی عێراق بۆ هەژماری بانكی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا
دوات دارایی عێراق بۆ هەژماری بانكی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیاریدا
پەیوەنیدر