کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانی بۆ پێنج رۆژی دیکە درێژکردەوە
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: وادەی نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان تاوەکو رۆژی ٥ی ئازار درێژکرایەوە
دەشڵێت:”ئەو درێژکردنەوەیە بۆئەوەیە زۆرترین دەنگدەر و لەدایکبووانى ساڵى ٢٠٠٦ ناوی خۆیان تۆماربکەن”.
پێشتر، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند، هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێم بەشێوەی فرەبازنەیی بەڕێوەدەچێت و نابێت لە چوار بازنەش کەمتر بێت. هەروەها کۆمسیۆن مانگی حوزەیرانی پێشنیاز کردووە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و چاوەڕێیە سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستان رۆژى هەڵبژاردنەکە دیاری بکات.