کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئاسمانی کوردستان ساماڵ دەبێت و لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتووشدا گەرما نزیکەی شەش پلە بەرز دەبێتەوە.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەی گەرماش 1-2 پلە بەرز دەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینێ هەینشی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچەش دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور .
ئەوەشی خستەڕوو کە پلەی گەرما زیکەی 2 – 4 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 17
سلێمانی : 15
دهۆک : 17
زاخۆ : 17
هەڵەبجە : 16
کەرکووک : 18
سۆران : 16
حاجی ئۆمەران : 5
گەرمیان : 20