ئەنجوومەنی شارەوانی سلێمانی چەند بڕیارێكی دەربارەی ڕێگەپێدانی كاتی بۆ دروست كردنی بینای نیشتەجێ دەركرد.
ئەنجوومەنی شارەوانیی سلێمانی ئەمڕۆ چوار شەممە، بەسەرپەرشتیی سەرۆكی ئەنجوومەن و ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەن كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازدا و لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەستپێكی كۆبوونەوەكە بە پەسەندكردنی دوو بڕیاری گرنگ بوو.
ڕوونیشی كردۆتەوە، بڕیارەكان بریتی بوون لە:
١- ڕێگەپێدانی كاتیی، بۆ دروستكردنی بینای نیشتەجێی بۆ ئەو هاووڵاتیانەی، كە بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران/ جێگری سەرۆك وەزیران، بە. ژمارە (٢٦٢٠) لە ٢٠٢٣/٦/٢١ دەیانگرێتەوە، بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی پێدەرچووە، بە ژمارە (١٢٥) لە ٢٠٢٣/٧/١٠. بەپێی ماددەی (٣١) لە یاسای بەڕێوەبردنی شارەوانییەكان بە ژمارە ٦ی ساڵی ١٩٩٣ی هەمواركراو. كە ئەنجوومەنی شارەوانیی پەسەندی بڕیارەكەیان كرد، كە لە (١٢) خاڵ پێكهاتبوو.
٢- ڕێگەی پێدانی كاتیی، بۆ دروستكردنی بینای نیشتەجێی، بۆ ئەو هاووڵاتیانەی كە بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران/ جێگری سەرۆك وەزیران، بە ژمارە (٦٠٢٤) لە ٢٠١٨/١١/١٤ تایبەت بە پێدانی زەوی بە كۆمەڵێك هاووڵاتی گوندی كانی بەردینە، بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانیی ژمارە (٣٨) لە ٢٠٢٠/١/٣٠، كە نەخشەی جیاكراوەی پارچە زەوییەكان پەسەندكراوە. ئەنجوومەنی شارەوانیی پەسەندی بڕیارەكەی كرد، كە لە (١٠) خاڵ پێكهاتبوو.
جەختیشی كردۆتەوە، فۆڕمی ڕێگەپێدانی كاتیی نیشتەچێبوون، تەنها بۆ ئەو ناوانە دەكرێت كە هەموو ڕێكارە یاسایی و بابەتی سوودمەندبوون و سودمەند نەبوونیان تەواو كردوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم دوو بڕیارەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی شارەوانیی دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ هاووڵاتیانی شارەكەمان لە چینی هەژارو مامناوەند.